"٣٧ هەزار كۆچبەر روویان لە یۆنان كردووە"

دەزگای لوتكە ڕایدەگەیەنێت" لە ماوەی نۆ مانگی ئەمساڵدا ٣٧ هەزار كۆچبەر روویان لە یۆنان كردووە". 

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران، ئەمڕۆ شەممە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ رایگەیاند" لە نۆ مانگی ئەمساڵدا ژمارەی ئەو كۆچبەرانەی روویان لە یۆنان كردووە بەرێژەی ٢٥% زیادیکردووە و کۆی گشتی ژمارەی کۆچبەران نزیکەی ٣٧ هەزار كەس بووە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشبینی دەکرێت ئەم ژمارەیە تا کۆتایی ئەمساڵ بگاتە ٥٠ هەزار کەس.

دەزگای لوتکە ئەوەشی خستەڕوو، كۆچبەران زیاتر لە كەناراوەكانی توركیاوە خۆیان دەگەیەننە ئەو وڵاتە، هەروەها بەشێكی دیكەیان رێگاكانی باكووری ئەفریقا بەكاردەهێنن.



PM:02:45:02/11/2024