وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم بڕیاریدا کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەت و حکومیەکان كهم بكاتهوه.
وەزارەتی خوێندنی باڵا فەرمانێکی بە ژمارە (١٥٩١) دەرکردووە کە واژووی ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆ درێژکراوە)ی لەسەرە، تێیدا هاتووە" بەڕەچاوکردنی باری دارایی خوێندکاران ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵانی رابردوو کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەت و حکومییەکان کەمدەکرێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە زانکۆ حکومییەکان کرێی خوێندنی پارالێڵ و ئێواران، بەرێژەی ٤٥% کەمدەکرێتەوە و لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانیش کرێی خوێندن بەرێژەی ١٠% بۆ ٢٠% کەمدەکرێتەوە و سەرجەم بەش و قۆناغەکان دەگرێتەوە.