لە دوو پارێزگا و چەندان ناوچە پشوو راگەیەندرا


لە هەردوو پارێزگای کەرکوک و هەڵەبجە و لە ئیدارەی راپەڕین و ناوچەی شارباژێڕ و شارەزوور لە باخچەی ساوایان و خوێندنگا بنەڕەتییەکان پشوو راگەیەندرا.

دوای ئەوەی لە قەزای حەویجە لە کەرکوک تەرمی ئافرەتێکی شوان دۆزرایەوەو دوو شوانی تر تا ئێستا چارەنووسیان دیار نییە، هاوکات بە دەیان سەر مەڕ و ماڵات لافاو بردوونی و، پێشبینیش دەکرێت بەرەبەیانی ئەمڕۆ بارانێکی زۆر ببارێت، پارێزگاری شارەکە رێبوار تەها سبەی یەک شەممەی کردە پشوو.

هاوکات پارێزگای هەڵەبجەش لە ناوەندەکانه خوێندن تا ئامادەیی کرایە پشووی فەرمی.

لەلایەکی ترەوە لە ئیدارەی راپەڕین ( رانیە و قەڵادزێ و دەڤەرەکە سەرجەم ) لە باخچەی ساوایان تا ئامادەیی سبەی یەک شەممە کرایە پشوو.

هەروەها لە ناوچەی شارباژێر لە باکوری سلێمانی و شارەزوور لە رۆژهەڵاتی سلێمانی لە ناوەندەکانی خوێندن کرایە پشووی فەرمی.

ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشبینی دەکرێت بەرەبەیانی سبەی یەک شەممە و تەواوی رۆژەکە لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بارانی زۆر بە رێژەی جیاجیا ببارێت و لە هەندێک ناوچە ببێتە هۆی دروستبوونی لافاو




PM:10:43:02/11/2024