دوای ئەو کەموکوڕییەی کە لە لیستی مووچەدا هەبوو کە بووە هۆی ئەوەی وەزارەتی دارایی بیگەڕێنێتەوە، تا ئێستا وەزارەتی دارایی هەرێم چاککردنی کەموکوڕییەکانی تەواو نەکردووەو لیستەکەی نەناردۆتەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست " سپی " کەوتووە ئەو شاندە تەکنیکی و ژمێریارییەی هەرێم هەفتەی پێشوو سەردانی بەغدادیان کرد و لیستی مووچەیان پێش خۆیان رەوانەی بەغداد کردبوو، بەڵام بەهۆی تێبینی لەسەر لیستەکە، لەلایەن لیژنەی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی عێراقەوە، لیستەکە وەرنەگیرا و نێردرایەوە بۆ هەرێمی کوردستان."
بەپێی ئەو زانیاریانە، ئێستا وەزارەتی دارایی هەرێم سەرقاڵی چارەسەرکردنی ئەو تێبینیانەی وەزارەتی دارایی عێراقەو سەرلەنوێ سەرقاڵی ناردنەوەیەتی بۆ بەغدا.
" سپی " زانیوویەتی حکومەتی بەغدا بە وەفدەکەی هەرێمی راگەیاندووە: ئامادەی هاوتاکردنی مووچە مووچەخۆرانی هەرێم نین لەگەڵ بەغدادا.
بڕیارە لەم هەفەتەیەدا سەرلەنوێ وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی ١٠ بە چاککراوی بنێرێتەوە بۆ بەغدا.