ئه‌مڕۆ شه‌پۆلێكی دیكه‌ی باران بارین ناوچه‌كه ده‌گرێته‌وه و پێشبینیی ده‌كرێت لەماوەی ٣ بۆ ٤ کاتژمێری داهاتوودا بگاتە ناوچه‌ی گەرمیان.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە كه‌شناسی هەرێم رایگەیاند" ئه‌مڕۆ شه‌پۆلێكی دیكه‌ی باران بارین ناوچه‌كه ده‌گرێته‌وه به پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی، قۆناغی یەکەمی شەپۆلی دەریای سوور بە دابارینێکی زۆر‌و باش بۆ سەرجەم ناوچەکان کۆتاییهات".
هه‌روه‌ها راشگه‌یه‌نراوه" قۆناغی دووەمی شەپۆلی دەریای ناوەڕاست دەستپێدەکات ئەوەی لە بازنەکە لەسەر نەخشەکە دیاریمان کردووە، پێشبینیی ده‌كرێت لەماوەی ٣ بۆ ٤ کاتژمێری داهاتوودا بگاتە ناوچه‌ی گەرمیان، سەرەتا لە شاری کەرکوک و دوزخورماتوەوە باران و هەورەبروسکە دەستپێدەکاتەوەو دواتر هەموو ناوچەکان دەگرێتەوە، دیسان له چەم و دۆڵەکان ئەگەری لافاو هەیە، ئەم قۆناغە بەشێوەی ناوبەناو تاوەکو بەرەبەیانی دووشەممە بەردەوام دەبێت".