لێزمە باران و هەورەتریشقە دەستپێدەکات

کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ، لە نیوەڕۆ دووبارە باران بارین دەست پێدەکاتەوە، لە دوای نیوەڕۆ رێژەی باران بارین زیاد دەکات بۆ لێزمە بارانی ناو بەناو".

بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ یەک شەممە ٣ی تەشرینی دوەمی ٢٠٢٤   کەش لە سەنتەری پارێزگای هەولێر و ناوچە شاخاوییەکان و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران  کاریگەری باران بارین و شەپۆلی باران بارین بەردەوام دەبێت، لە نیوەڕۆ دووبارە باران بارین دەست پێدەکاتەوە، لە دوای نیوەڕۆ رێژەی باران بارین زیاد دەکات بۆ لێزمە بارانی ناو بەناو  کاریگەی ئەم کەشە ناسەقامگیرە تا کاتەکانی شەو درەنگ دەمێنێتەوە  . 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی  ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ  ئاسمانی ئەم ناوچانە زیاتر نیمچە هەور دەبێت  کاریگەری باران بارین لەم ناوچانە بە شێوەی نمە بارانی پچر پچر لەسەر  هەندێ ناوچە لە هەندێ کاتدا دەبێت .

ئاشکراشی کردووە کە لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕین  کاریگەری شەپۆلی باران  بارین بەردەوام دەبێت  لە دوای نیوەڕۆ باران بارین لەسەر ناوچە جیاجیاکانی  سنووری ئەم ناوچانە دەست پێدەکات ,باران بارین مامناوەند دەبێت وە باران بارینی بە لێزمە لەسەر بەشێک لە ئیدارەی ڕاپەڕین و باکووری پارێزگای سلێمانی دەبێت هەروەها  لەگەڵ باران بارینی بە لێزمە هەورە تریشقەش دەبێت .

کەشناسی جەختی لەوەشکردووەتەوە کە لە ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای کەرکووک ئاسمان نیمچە هەور دەبێت , ئەگەری نمە باران هەیە لە دوای نیوەڕۆ، لەشەودا کاریگەری باران بارین زیاد دەکات وە هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ بارانی مامناوەند و پلەکانی گەرما   کەمێک نزم دەبێەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ . 

کەشناسی رایگەیاند" سبەی دوو شەممە شەپۆلی باران بارین بە گشتی لە سەر ناوچەکەمان لاواز دەبێت ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت باران بارین بە شێوەی نمە باران و هەندێ کات بارانی مامناوەند لە سەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەبارێت لە سەنتەری پارێزگاکان نمە باران و هەندێ کات هەورە تریشقەش دەبێت و پلەکانی گەرما  کەمێک بەرز دەبێتەوە  بەراورد بە تۆمار کراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : ٢١ پلەی سیلیزی

سلێمانی: ٢١ پلەی سیلیزی

دهۆک: ٢٤ پلەی سیلیزی

کەرکوک: ٢٤ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: ٢١  پلەی سیلیزی

زاخۆ : ٢٦ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ١٢ پلەی سیلیزی

سۆران: ١٧ پلەی سیلیزی

گەرمیان:  ٢٨  پلەی سیلیزی




AM:11:48:03/11/2024