وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بۆئەوەشکرد هیچ خوێندکارێک نامێنێتەوە وەرنەگیرێت.
لای خۆشییەوە د. ئارام محەممەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا ئەمڕۆ ئاشکرای کرد "ئەوانەی داواکارییان پێشکێش کردووە لە زانکۆلاین، ٩٦٪ـیان وەرگیراون."
هەروەها جەختی کردەوە لەوەی "١٠٠٪ـی دەرچووان وەردەگیرێن. دڵنیاییش دەدەین ئەو ٤٪ـی ماون وەردەگیرێن، بەڵام بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە وەرنەگیراون."