بوومەلەرزەیەك شارێكی باکوری كوردستانی هەژاند

ئەمڕۆ یەکشەممە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە پارێزگای مەڵاتیای باکووری کوردستان روویدا. 

سه‌رۆكایه‌تی بەڕێوەبردنی كاره‌سات و باری له‌ناكاو (ئافاد)، رایگەیاندووە" ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەکی بەهێز بەگوڕی (٤.٢) پلەی رێختەر، لە سنووری پارێزگای مەڵاتیای باکوری کوردستان روویداوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بوومەلەرزەکە بە قووڵایی (١٠.٥٢) کیلۆمەتر بووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

هەر ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەك بە گوڕی (٤.٨) پلەی رێختەر لە شاری تارانی پایتەختی ئێران ڕوویدا. 



PM:01:52:03/11/2024