کەشناسی سلێمانی بڕی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری رابردووی ڕاگەیاند

کەشناسی سلێمانی رایدەگەیەنێت" لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین بڕی باران کە ٧٨ ملمە لە قەرەداغ باریووە". 

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەی سلێمانی، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاماژەی بەوەکرد، لە کاتژمێر ٩ی بەیانی دوێنێ تا کاتژمێر ٩ی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی ٢٥.٦ ملم باران باریووە. 

ئەوەشی خستەڕوو، زۆرترین بڕی باران لە ناوچەی قەرەداغ باریووە کە بڕەکەی ٧٨ ملم بووە، کەمترین بڕی بارانیش کە ٢.٣ ملمە، لە رانیە باریووە. 

داتای بڕی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی بەشێکی دیکەی ئەو ناوچانەی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەی سلێمانی باریووە بەمشێوەیەیە: 



PM:02:45:03/11/2024