ئەندامێکی ئەنجوومەنی پژاک گیانی لەدەستدا

مەولان ڕۆستەمی ناسراو بە (شۆڕش قەڵات) کە تەمەنی ٤٥ساڵە و خەڵکی گوند سیسێر سەر بە شاری سەردەشت بووە، لەسەر ڕێگەی پیرانشار بۆ مەهاباد گیانی لەدەستدا. 

ئەنجوومەنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان - پژاک، ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە" ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ لەسەر ڕێگەی پیرانشار-مەهاباد هێزەکانی ئیتلاعات بە هاوکاری سوپای پاسداران و بەکرێگیراوانی ناوچەکە بەشێوەیەکی ناجوامێرانە هەڤاڵمان شۆڕش قەڵات (مەولان ڕۆستەمی)ـیان بەشێوەیەکی ناجوامێرانە و بە دەستڕێژی گولـلە شەهیدکردووە و دواتر بۆ شاردنەوەی ئەم کردەوە نامرۆڤانەیان سیناریۆیەکیان داڕشتووە کە گوایە هێزەکانیان گرووپێکیان لەناوبردووە کە لە هەرێمی کوردستانەوە چوونە ناو ئێران". 

دەشڵێت" پژاک وێڕای ڕەتکردنەوەی ئەو بانگەشانە ڕایگەیاندووە، سەرجەم ئەو زانیارییە پڕ لە چەواشەکارییەی ڕژێمی ئێران ڕەتدەکەینەوە و بە توندی ڕژێمی سەرکوت و سێدارە شەرمەزار و ڕسوا دەکەین و لە هەمان کاتدا ڕای گشتی گەلەکەمان، وڵاتپارێزان، بنەماڵە و کەسوکاری هەڤاڵی شەهیدمان و گەل و کۆمەڵگەی ئێران ئاگادار دەکەینەوە کە هەڤاڵ (شۆڕش قەڵات) ڕۆڵەی ئەم خاک و گوند و بنەماڵە وڵاتپارێزە بووە و ساڵی ٢٠١٥ پەیوەست بووە بە ڕیزەکانی ڕێکخستن و پارتەکەمانەوە و بە درێژایی ئەم ماوەیە لە ناوخۆی وڵات سەرقاڵی کاری ڕێکخستن و چالاکی ناسەربازیی و هۆشیارکردنەوەی گەل بووە و لەم ڕێگەدا تا ئەندامێتی لە ئەنجوومەنی پارتەکەمان چووە و تا سەر بڕوای بە چالاکی و کاری مەدەنیی و لە ناو بەرەی گەلدا بووە و لەم پێناوەشدا بەشێوەیەکی ماندونەناسانە تێکۆشاوە". 



PM:04:13:03/11/2024