"وادەی تانەدان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی هەرێم كۆتایی هات"

کۆمسیۆنی عێراق ڕایدەگەیەنێت" وادەی تۆمارکردنی تانەدان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی هات و تائێستاش ٤١ تانە لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن تۆمارکراون". 

جومانه‌ غه‌لای وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌" ئەمڕۆ لەگەڵ کۆتایی هاتنی دەوامی فەرمی کۆمسیۆن، واده‌ی پێشكه‌شكردنی تانه‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن كۆتاییهات". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، له‌ هه‌ر چوار بازنه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردنی هەرێم ٤١ تانه‌ لەسەر ئەنجامەکانی دەنگدان تۆماركراون. 

جومانە غەلای ئەوەشی خستەڕوو، لە بازنەی سلێمانی ٢٥ تانە و لە هەولێر ١٢ تانە و لە دهۆك سێ تانە و لە هەڵەبجە یەك تانە تۆماركراون. 

وتەبێژەکەی کۆمسیۆنی عێراق باسی لەوەشکردووە، لە ماوەی حەوت رۆژی داهاتوودا وەڵامی تانەكان رەوانەی دەستەی دادوەری دەكرێن، بە مەبەستی بڕیاردانی كۆتایی له‌سه‌ر تانه‌كان و كۆی پرۆسه‌كه‌.



PM:05:50:03/11/2024