" ناردنی مووچە لە بەغداوە دوا ناکەوێت "


مووچەی مانگی ١٠ ی مووچەخۆرانی هەرێم دواناکەوێت و لە ١٠ ی تشرینی دووەمەوە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی.

ماڵپەڕی "بغداد الیوم" ئەمڕۆ یەک شەممە لە زاری سەرچاوەیەکییەوە بڵاویکردۆتەوە، " لە بەغداوە هیچ رێنماییەک یان راسپاردەیەک نییە بۆ دواخستن لە خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم".

ئەو ماڵپەڕە ئاماژە بەوەش دەکات کە یەکێک لە هۆکارەکانی دواخستنی مووچە ئەوە بووە کە حکومەتی هەرێم سەرقاڵی پڕۆژەی هەژماری من بووە.

هەروەها هاتووشە" لە ئەمڕۆوە وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی ١٠ی رەوانەی بەغدا کردووە و لە سبەینێوە وردبینیکردن لە لیستەکە دەستپێدەکات، بڕیاریشە لە ١٠ی ئەم مانگەوە ناردنی مووچە بە چەند قۆناغێک دەستپێبکات.





PM:08:33:03/11/2024