بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئاماری بڕی بارانبارینی (٢٤) کاتژمێری رابردووی ناوچە جیاجیاکانی بڵاوکردەوە کە زۆرترین باران لەو ماوەدا لە سنووری بیارە باریووە.
بەپێی داتایەکی کەشناسی هەرێم کە وێنەیەکی دەست ماڵپەڕی (سپی میدیا) کەوتووە، زۆرترین بڕی بارانبارین لە (٢٤) كاتژمێری ڕابردوودا له ناوچەی بیارە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە باریووە بە بڕى (١٢٣.٥) ملم.
لەسەر ئاستی پارێزگاکان زۆرترین باران لە هەڵەبجە باریووە کە بڕەکەی (١٠٦.٦) ملیمەترە، پاشان سلێمانی بە بڕی (٤٢.٧) ملیمەتر و دواتر کەرکوک بە بڕی (٢١.٨) ملیمەتر باریووە، هاوکات لە هەولێر (٢.٦) و لە دهۆک بە بڕی (٠.٤) ملم باریووە.
داتای بڕى بارانبارینى ناوچە جیاوازەکانى دیکەی هەرێم لە (٢٤) کاتژمێرى ڕابردوودا بەم شێوەیەیە: