ئەمڕۆ دووشەممە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ حەوت لایەنی نارازی سیاسی هەرێم داوا دەکەن ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه.
دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ نوێنەری هه‌ریه‌ك له لایه‌نه‌كانی یەکگرتووی ئیسلامی، ڕەوتی هەڵوێست، کۆمەڵی دادگەری، بەرەی گەل، بزوتنەوەی گۆڕان، بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی و بزوتنەوەی ئیسلامی لەسەر ئاستی مەکتەبی هەڵبژاردن لە بارەگای ئەنجوومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەری كۆبوونه‌وه و لە کۆنگرەیەکی هاوبەشی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری سلێمانی ڕایانگەیاند" پێویستە ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه، ئەگەر ساختەکاری کرابێت".
دەشڵێن" لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەماندا ساختەكاری كراوە و ئەوەی هەیە تەعبیر نیە لە دەنگی دەنگدەرانی هەرێم و ئیرادەی دەنگدەر دیار نیە بە ئەنجامەكانی دەنگدانەوە".
ئاماژە بەوەشدەکەن، رێوشوێنی تایبەت بە خۆیان گرتووە و تانەیان لەسەر ئەنجامەکان تۆمارکردووە و چاوەڕێی وەڵامی تانەکانن.