بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایدەگەیەنێت" سێ بازرگانی بیانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران کە پێنج کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریان هێنابووە نێو هەولێر بۆ فرۆشتن".
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، ئەمڕۆ دووشەممە له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە" دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش و کۆکردنەوەی زانیاری دروست، لە چالاکییەکدا دوێنێ یه‌كشه‌ممه له نێو شاری هه‌ولێر تیمەکانمان توانییان ده‌ستبه‌سه‌ر بڕی پێنج کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵدا بگرن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌و مادده هۆشبه‌ره له‌لایه‌ن سێ تۆمەتباری دەرەوەی هەرێمی کوردستان هێنرابوونە نێو شاری هەولێر بە مەبەستی فرۆشتن و بڵاوکردنەوەی.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئەوەش هاتووە" دوای دەستگیرکردنییان هەر سێ تۆمەتباره‌كه پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقلییەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت".