بنەماڵەی شەهید حەمەڕەش: بەئەنقەست دەنگی کاندیدەکەی ئێمە درا بە کچە جوانکیلەکانی ئەوان

‎کاروخ کوڕی شەهید حەمەڕەشی گەرمیان لە پەیامێکدا سوپاس و پێزانینی بنەماڵەکەیانی بۆ هەموو هەموو ئەو دۆست وهاوڕێیانەی دەنگیان پێداون دەربڕی و رایگەیاند" بەئەنقەست دەنگی کاندیدەکەی ئێمە درا بە کچە جوانکیلەکانی ئەوان".

هەروەها دەشڵێت" دڵنیابن چەند خۆتان لەو حزبەدا هیلاک بکەن هەر شێخە ئیسلامیەکە و شێخەکەی تاسڵوجە و پورە قژ سورەکەم و ئەمانە دەیخۆن بەداخەوە ، دوبارە داوای لێبوردن لە دەنگدەرە خۆشەویستەکانمان دەکەین کە بەو دڵسۆزیە دەنگتان پێداین بەڵام دزرا". 

دەقی وتەکە‎ی:

‎زۆر سوپاس بۆ هەموو ئەو دۆست و خۆشەویست و هاوڕێیانەی بەوەفابون بۆ خوێنی شەهید حەمەڕەش و دەنگیان پێداین ، 

‎داوای لێبوردنتان لێدەکەین کە نەمانتوانین دەنگەکانتان بپارێزین بەهۆی ئەو فێڵ و فڕەی کە لە هەڵبژاردندا کرا  چونکە ئێمە کاندیدی پورم و مامم و خاڵم و سکرتێری پورم نەبوین بۆیە بە ئەنقەست دەنگەکانمان درا بەو جوانکیلانەی ئەوان ،

‎داوای لێبورن لە گۆڕی باوکمان دەکەین کە ئەو شەهیدی خاکی کوردستانە بەڵام ئێمە لە حزبێکی بودەڵەو بچوکی وەکو یەکێتیدا بچوکمان کردەوە ، 

‎لە کۆتایدا ئامۆژگاریەکم بۆ هەموو ئەو کچ و کوڕی شەهیدانە هەیە کە لە داهاتودا بەنیازن لە ناو هەڵبژاردنەکاندا لەسەر لیستی یەکێتی تەزویرچی خۆیان هەڵبژێرن هەڵەی وا نەکەن چونکە تاکو کاندیدی پورم و خاڵم و مامم و سکرتێرەکەی پورم مابێت هەموو دەنگەکانیش بهێنن یەکێتی ئێوە دانانێت تەنها بۆ دەنگ کۆکردنەوە بەکارتان دەهێنێت بەهۆی خوێنەکەی باوکتانەوە ، 

‎یەکێتی بڕوای بەشەهید نەماوە دڵنیابن چونکە شۆڕشی کوردی بە شۆڕشی نوێشەوە کۆتای هات چەند پێشمەرگەیەک بە فەرماندەی سێ شەهیدی فەرماندە کوردستانیان چۆڵ نەکرد و بون بە پارتیزان هەریەک لە :

‎شەهید حەمەڕەش لە ناوچەی گەرمیان 
‎شەهید غەریب هەڵەدنی لە دۆڵی جافایەتی 
‎شەهید ڕێباز لە سنوری هەولێر 

‎کوڕ و کچی ئەم سێ شەهیدە کاندید بوون هەرسێکیشیان دەرچون بەڵام یەکێتی نەیهێشت کەسیان دابنرێن لەبەر کاندیدەکانی پورم و خاڵم و مامم و سکرتێرەکەی پورم ، 

‎جا دڵنیابن چەند خۆتان لەو حزبەدا هیلاک بکەن هەر شێخە ئیسلامیەکە و شێخەکەی تاسڵوجە و پورە قژ سورەکەم و ئەمانە دەیخۆن بەداخەوە 

‎دوبارە داوای لێبوردن لە دەنگدەرە خۆشەویستەکانمان دەکەین کە بەو دڵسۆزیە دەنگتان پێداین بەڵام دزرا 

‎کاروخ کوڕی شەهید حەمەڕەشی گەرمیان




PM:09:00:04/11/2024