یەکێتی شاندێکی دانوستاندنکاری پێکهێناوە بۆ سەردانی لایەنە سیاسییەکان و سەردانی ئەو لایەنانە دەکەن کە کورسیان لە یەکێتی کەمتر بەدەستهێناوە.
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"یەکێتی شاندێکی دانوستاندنکاری پێکهێناوە بۆ سەردانی لایەنە سیاسییەکان، بەمەبەستی راوێژ و راگۆڕینەوە لەبارەی حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان".
وتیشی "شاندەکەیان سەردانی سەرجەم ئەو لایەنانە دەکات، کە لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستاندا کورسییان لە یەکێتی کەمتر بەدەستهێناوە".
بەگوێرەی زانیارییەکان شاندەکەی یەکێتی پێکدێت لە قوباد تاڵەبانی، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، رێواز فایەق، نزار ئامێدی، رزگار حاجی حەمە، شاڵاو شێخ سەڵاح.