کەشناسی هەرێم: کەشوهەوا گۆڕانکاری بەسەردا دێت

ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" لە دواینیوەڕۆی ئەمڕۆوە کەشوهەوا جێگیر دەبێت و ئاسمان بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت، پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بەگشتی ئاسمان نیمچە هەور و تەم دەبێت تا کاتەکانى نیوەڕۆ، لەگەڵ ئەگەرى نمە بارانێکى کەم لەسەر هەندێ ناوچە شاخاوییە بەرزەکان، لە دواىنیوەڕۆ کەشەکە جێگیر دەبێت و ئاسمان بۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەگۆڕێت، لەگەڵ ئەگەرى دووبارە دروست بوونەوەى تەم لە هەندێ ناوچەدا، هاوکات پلەکانی گەرما (١ تا ٢) پلە بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت، مەودای بینین (٥ - ٧)کم دەبێت، بەڵام لە کات و شوێنی تەمدا لە نێوان (٢ بۆ ٥) کم دەبێت.  

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ، لەگەڵ دروستبوونى تەم لە کاتەکانى بەیانى زوودا، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە، خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت، مەودای بینین (٦ - ٨)کم دەبێت. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە: 

هەولێر: ٢٢

سلێمانی: ١٩

دهۆک: ٢٢

زاخۆ: ٢٢

هەڵەبجە: ٢١

کەرکوک: ٢٣

سۆران: ٢٠

حاجی ئۆمەران: ١٣

گەرمیان: ٢٥



AM:10:20:05/11/2024