سەرۆکی گشتی مەهەپە لە نوێترین پەیامیدا ڕایدەگەیەنێت" پێداگرم لەسەر وتەکانی پێشووم، لە ئامێزگرتنی کورد پێویستە، بەڵام ڕووبەڕوبونەوەی تیرۆریش گرنگە".
دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی گشتی مەهەپە، لە میانی پێشکەشکردنی وتارێکدا لە پەرلەمانی توركیا ڕایگەیاند"
پێداگرم لەسەر وتەکانی ڕابردووم، ئەگەر عەبدوڵا ئۆجەلان دەڵێت تیرۆر كۆتایهاتووە و پارتی كرێكاران هەڵوەشاوەتەوە، بابێتە پەرلەمان و ئەو شتانە بڵێت".
باخچەلی دەشڵێت" لە ئامێزگرتنی كورد پرسێكی گرنگە، بەڵام روبەڕوبونەوەی تیرۆریش پرسێكی دیکە و پێویستە".
سەبارەت بە دانانی قەیوم بۆ گەورە شارەوانی مێردین، شارەوانیی ئێلیها و شارەوانی خەلەفەت لە رووهای باکووری کوردستان، سەرۆکی گشتی مەهەپە دەڵێت" ئەوەی لە ماردین و ناوچەكانی دیکە روویانداوە سەپاندنی قەیوم نییە".