لە سلێمانی ١٣ شوێن لە لایەن لیژنەکانی قایمقامیەتەوە داخراون

مانگی ڕابردوو زیاتر لە ١١ تەن خۆراکی بەسەرچوو لەلایەن لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە لە ناو براوە و ١٣ شوێنیش داخراوە.

بەپێی راگەیەندراوی قایمقامییەتی سلێمانی، لە درێژەی کارەکانیان بۆ پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتیان، لیژنە هاوبەشەکان لە مانگی رابردوودا حەوت هەزارو ٢٣٠ سەردانیان ئەنجام داوەو ٣٩٢ سەرپێچییان تۆمار کردووەو ١٣ شوێنیشیان داخستووە.

ئەوەش هاتووە" لە ئەنجامی گەڕان و بەدواداچوونەکانیان لە مانگی ١٠ی ئەمساڵدا پسوڵەی ئاگادارکردنەوە دراوە بە ١٩١ شوێنکارو ١١ تەن و ٧٥٥ کیلۆگرام خواردن و شمەکی خراپ و ماوەبەسەرچوو لەناوبراون و زیاتر لە ٤٨ ملیۆن دینار سزای دارایی سەرپێچیکاران دراوە".



PM:01:38:05/11/2024