ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، كە فەرمانبەران و موچەخۆران دەتوانن لە دادگای فیدراڵی سكاڵا تۆماربكەن و بەپێی یاساش دەتوانن، ئەو بانكەی بە زۆر بۆیان دیاریكراوە بیگۆڕن.
د. موسەنا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكگرتوو لە لێدوانێكدا رایگەیاند: هاتنی بانكی TBI بۆ ناو هەژماری من، دەبێت لە ڕێگەی ئەو مەرجانەوە بێت كە دادگای فیدراڵی و وەزارەتی دارایی عێراق دیاریان كردووە.
وتیشی: هەژماری من لە كاتێكدا دەبێت بە تەوتین مەرجەكانی تێدابێت، بە گوێرەی مەرجەكانیش دەبێت، ئەو بانكانە تەوتین بكەن كە فیدراڵین و لەژێر فەرمانی بانكی ناوەندیدان.
ئاماژەی بەوەشدا: مووچەخۆران ئەگەر لە پرۆژەی هەژماری من زوڵمیان لێكراوە، دەتوانن لە دادگای فیدراڵی سكاڵا تۆماربكەن و بەپێی یاساش دەتوانن، ئەو بانكەی بە زۆر بۆیان دیاریكراوە بیگۆڕن.