سبەینێ هاوكاری دارایی هاوپەیمانان بەسەر هێزەکانی پێشمەرگەدا دابەشدەکرێت

سبەینێ پێنج شەممە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی (١٠) بەسەر هێزەکانی پێشمەرگەدا دابەشدەکرێت.

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە" دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی)، ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجام داون". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ ئەم مەبەستە سبەینێ پێنج شەممە هاوکاری مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ دابەشدەکرێت.



AM:09:43:06/11/2024