ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووستبوونی هەور لە هەندێ ناوچەدا و پلەکانی گەرماش بەجێگری دەمێننەوە".
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بەگشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەور لە هەندێ ناوچەدا، هاوکات پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرای باش (٥ - ١٥)کم دەبێت، مەودای بینین (٧ - ٩)کم دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ پێنج شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەور لە هەندێ ناوچەدا، هەروەها پلەکانی گەرما بەجێگری دەمێننەوە، خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت، مەودای بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە:
هەولێر: ٢١
سلێمانی: ٢٠
دهۆک: ٢١
زاخۆ: ٢١
هەڵەبجە: ٢١
کەرکوک: ٢٢
سۆران: ٢٠
حاجی ئۆمەران: ١١
گەرمیان: ٢٤