مەزڵوم عەبدی پیرۆزبایی لە ترەمپ دەکات


فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات مەزڵوم عەبدی پیرۆزبایی لە هەڵبژاردنی ترەمپ وەک سەرۆکی نوێی ئەمەریکا دەکات.

لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس مەزڵوم عەبدی نووسیوویەتی" من بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی کارکردنم وەک پێکەوە لە ڕابردوودا ئەنجامان داوە".

هەروەها دەشڵێت" ئامادەی بەهێزکردنی هاوبەشیمان و دابینکردنی سەقامگیرین بۆ ناوچەکە".

لە سەردەمی حوکمڕانی یەکەمی ترەمپدا، تیشکی سەوزی هەڵکرد بۆ ئەردۆغان  تا هەردوو شاری گرێ سپی و سەری کانێ د لەگەڵ هاوپەیمانە ئیسلامییەکانیدا کۆنترۆڵ بکات.




PM:03:53:06/11/2024