فەرماندەی سووپای پاسداران: هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بێ وەڵام نابێت


فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران، حسێن سەلامی، دووپاتی کردەوە" شیکردنەوەی ئیسرائیل بەوەی کە هێرشەکانی سەر ئێران بێ وەڵام دەمێننەوە، شیکارییەکی هەڵەیە" و جەختشی کردەوە کە ئۆپەراسیۆنەکانی پێشویان بە جیهان و بۆ ئیسرائیلیەکانی نیشان داوە ئیرادەی بەهێزی ئێران لە بەرامبەر هەر دەستدرێژییەکدا.

ئاژانسی هەواڵی فارس بڵاویکردەوە، سەلامی جەختی لەوە کردەوە " قەوارەی زایۆنیستی قوڵایی ستراتیجی نییە و جەختی لەوە کردەوە کە توانای زایۆنیستەکان بۆ هەڵمژینی شکست زۆر سنووردارەو ژمارە و دۆخیان زۆر ناسکە".

فەرماندەی سووپای پاسداران، ئاماژەی بەوەدا ئیسرائیل هەوڵی دروستکردنی دیواری ئەستوری چیمەنتۆ لە سنوورە جوگرافییە دەستکردەکانیدا دەدات، وتی " قەوارەی زایۆنی ئێستا بەهۆی تەحەددای ناوچەیی، کۆمەڵایەتی، ئابووری و ناوخۆیی ڕووبەڕووی ئاستەنگی وجودییەکی گەورە دەبێتەوە، بەڵام سیاسەتێکی میدیایەکی توند پراکتیزە دەکات و شەڕێکی میدیای گەورەی هەڵگیرساندووە و بۆتە مایەی بڵاوکردنەوەی تیرۆر”.

ئەم هەڕەشانە لە کاتێکدایە پێشبینی دەکرێت ئێران لە تۆڵەی گورزە سەربازییەکەی پێشووی ئیسرائیلدا کە ژێرخانی مووشەک و دژە ئاسمانی کردە ئامانج لە ئایندەیەکی نزیکدا وەڵامی هەبێت.

ئەو هەڕەشانە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ لە هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمەریکادا ترەمپ دەرچووەوە بە سەرۆکی وڵات کە جگە لە سیاسەتی توندی بەرامبەر ئێران، هاوکاتی دۆستێکی نزیکی نەتنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلە.





PM:06:34:06/11/2024