لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتی دەڵیت"كابینەی پێشوو سەرچاوەی هەموو كێشە سیاسی و داراییەكانی هەرێمە" و ئاشکتراشی کرد کە پێداگریی دەكەن لە حكومەتێكی رەشیدی نیشتمانی و هاوبەشیكردنی راستەقینە.
جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان لەمیانی پێشوازیكردنی لەوەفدێكی بزاڤی ئاشتی رایگەیاند"كابینەی پێشوو سەرچاوەی هەموو كێشە سیاسی و داراییەكانی هەرێمی كوردستانە".
جەختی لەوەشکردەوە کە بەرنامەو بەڵێنی بانگەشەكانیان لەبەرچاو دەگرن و وتیشی" پێداگریی دەكەین لە حكومەتێكی رەشیدی نیشتمانی و هاوبەشیكردنی راستەقینە، بێ متمانەیی زۆر دروستبوو لەلایەن دۆستەكانمانەوە بەرامبەر بەئێمە."
جەعفەر شێخ مستەفا وتیشی" چەندین ساڵە (٦) دەوڵەت داوامان لێدەكەن سوپایەكی یەكگرتوو دروستبكەین، بەڵام تائێستا هەنگاوێك نەنراوە دڵخۆشكەر بێت."