کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە کۆمیسیۆن پێویستی بە حەوت رۆژی کارکردنە بۆئەوەی وەڵامی خۆی لەگەڵ بۆئەوەی وەڵامی خۆی لەگەڵ تانەکاندا بەرز بکاتەوە.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێکی راگەیاند" کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق پێویستیی بە حەوت رۆژ کارکردنە بۆ ئامادەکردنی وەڵامی خۆی و بەرزکردنەوەی تانەکان".
بەوتەی جومانە غەلای، کۆمیسیۆن لیژنەیەکی پێکهێناوە و ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو تانەکان بۆ دەستەی دادوەری بەرز دەکەنەوە.
وتیشی" دەستەی دادوەری پێویستی بە ١٠رۆژ کارکردن هەیە بۆ یەکلاکردنەوەی تانەکان و دواتر ئەنجوومەنی کۆمیسیاران ئەنجامی هەڵبژاردنەکان پەسەند دەکات".
رۆژی یەکشەممەی رابردوو، دەرگای تانەدان لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان داخرا، ٤١ تانە لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان درا، ٢٥ تانە لە بازنەی سلێمانی، ١٢ تانە لە هەولێر، سێ تانە لە دهۆک و یەک تانەش لە هەڵەبجە تۆمار کران.