دهۆک.. تەرمی ژن و پیاوێک بە کوژراوی لە ماڵەکەی خۆیاندا دۆزرایەوە

بەرە بەیانی ئەمڕۆ لە سنووری دهۆک تەرمی ژن و پیاوێکی گەنج لە ماڵەکەی خۆیاندا بە کوژراوی دۆزرایەوە. 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٧ی تەشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لە ناحیەی فایدەی سنووری سێمێل، ژن و پیاوێک کە لە نیوە شەودا لە ماڵەکەی خۆیاندا کوژران، تەرمەکەیان دۆزرایەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان ئەو ژن و پیاوە تەنیا منداڵێکی پێنج مانگیان هەیە و و پیاوەکە تەمەنیان ٣٠ و ٣٥ ساڵان بووە .

هەر بە پێێ زانیارییەکان کەسێک چووەتە سەر ماڵی دوو هاوژینەکە و تەقەی لێکردوون، بەهۆیەوە هەردووکیان کوژراون، تەنیا منداڵەکەیان کە تەمەنی پێنج مانگە، رزگاری بووە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکان بڵاونەکراوەتەوە.




AM:10:06:07/11/2024