نەخۆشخانەی هیوا ئاماری نوێی تووشبووانی شێرپەنجەی بڵاوکردەوە

نەخۆشخانەی هیوا ئامارێکی نوێی دەربارەی تووشبووانی شێرپەنجە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" ژمارەکانی ئەمساڵ و پار لەیەکەوە نزیکن."

ئەمڕۆ پێنجشەممە، یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا بۆ چارەسەکردنی تووشبووانی شێرپەنجە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ساڵی ڕابردوو شەش هەزار و ٤٤٢ کۆدیان بۆ نەخۆش کردووە کە سێ هەزار و ٣٥٦ یان تووشبووی شێرپەنجەبوون.

ڕوونیشیکردەوە کە لە ماوەی ١٠ مانگی ڕابردوودا پێنج هەزار و ٨٦٦ کۆدکراوە کە سێ هەزار و ١٥١یان تووشبووی شێرپەنجە بوون.

ئاماژەشیدا بەوەی ئامارەکان دەریدەخەن کە ژمارەی تووشبووانی ئەمساڵ و پار لەیەکەوە نزیکن.

یاد نەقشبەندی ڕاشیگەیاند" لە نەخۆشخانەی هیوا تووشبووی دەرەوەی هەرێم و پارێزگەی هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕینیش چارەسەردەکرێن و ئەو بانگەشانە دوورن لە ڕاستییەوە کە سلێمانی وەک چەقی تووشبوون بە شێرپەنجە وێنا دەکەن".

جەختیشیکیردەوە لەوەی گرنگترین ڕێگە بۆ بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە دەستنیشانکردنی پێشوەختە بۆ نەخۆشییەکە.

بۆ بینینی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە سەردانی پەیجی سپی بکەن: https://fb.watch/vIfYcb5s8G/




PM:12:10:07/11/2024