زانیاری نوێ لەسەر دابەشکردنى مووچەى مانگى ١٠ی مووچەخۆران ڕاگەیەندرا

سایتی فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت" لە ئەمڕۆوە حکومەتی فیدراڵ دەستدەکات بە پارەدارکردنی دارایی هەرێم بۆ مووچەی مانگی تشرینی یەکەم". 

ماڵپەڕی فەرمی بزووتنەوەی گۆڕان (کەی ئێن ئێن)، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٧ی تشرینی دووەم بڵاویکردەوە" وردبینی لیستی موچەی مانگی ١٠ لە بەغداد لە قۆناغى کۆتاییدایە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشبینیدەکرێت ئەمڕۆ حکومەتی عێراق دەستبکات بە پارەدارکردنی وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی مووچەخۆران". 

ئەوەشی خستەڕوو، لیستی مووچەی مانگی ١١یش ئامادە کراوە و رەوانەی گەنجینەکانی دەکەن.



PM:01:38:07/11/2024