قائیمقامی شارەزوور رایدەگەیەنێت" هۆکاری سەرەکی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی سکچوون و رشانەوەیە لە سنوورەکە پەیوەندی بە پیسبوونی ئاوەوە هەیە".
رزگار غەفور قائیمقامی شارەزوور، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوت کە هۆکاری سەرەکی تووشبوون بە سکچوون و رشانەوە، بۆ پیسبوونی ئاوی سنوورەکە دەگەڕێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەشێک لە گەڕەکەکان بەهۆی باران و لافاوی چەند رۆژی رابردووەوە سەرچاوی ئاوەکەیان پیسبووە و ئەو هاوڵاتییانەی بەکاریانهێناوە و بەهۆیەوە نەخۆش کەوتوون.
ڕزگار غەفور داواش لە هاوڵاتییانی سنوورەکە دەکات پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن.
هەروەها داواشی کرد کە ئاوی کوڵاو بەکاربهێنن و هاوکاری تیمە تەندروستییەکان بکەن.