"دەبێت پێکهێنانی حکومەت بە بەشداری لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکان بێت"

ئەمڕۆ پێنج شەممە پێکهاتەکانی هەرێم ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ هاوکاریکردن لە پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ و دەڵێن" دەبێت پێکهاتەکان بەشداری کارایان هەبێت". 

ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، ئەمڕۆ ٧ی تشرینی دووەم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" پێویستە نوێنەرانی پێکهاتەکان بەشداری کارایان لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم هەبێت". 

جەختیشیکردەوە، دەبێت حکومەتی نوێ بە بەشداری لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکان پێکبهێندرێت.

ئایدن مەعروف دەشڵێت" پێویستە لە کابینەی نوێی حكومەتدا گرنگی بە مافی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان بدرێت". 



PM:04:21:07/11/2024