کۆمەڵ: گەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەمشێوەیە بێت، بەشدارنابین


بڕیاردەری ئەنجومەنی سەرکردایەتی کۆمەڵ لەبارەی هەڵوێستی داهاتوویانەوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند" گەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیش بەم شێوەیە بەرێوەبچێت، بەشداری هەڵبژاردن ناکەین".

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا عەبدولستار مەجید بڕیاردەری ئەنجومەنی سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەری دەڵێت" ئێمە یەکەم حزب بووین بڕیاری بایکۆتی پەرلەمانمان داوە".
 
لە درێژەی لێدوانەکەیدا دەڵێت" ئێمە نابینە بەشێک لەدامەزراوەیەک کە بەشێوەی ناشەرعی دروست دەکرێت ."

لە بارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە کە بڕیارە ساڵی ٢٠٢٥ ئەنجام بدرێت،عەبدولستار مەجید جەخت دەکاتەوە کە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق گەر بەهەمان میکانیزمی ئێستا بەرێوەبچێت بەشداری ناکەن.

ئەو پێیوایە لەسەر هەڵوێستی بایکۆتی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن حزبەکەیەوە دەبوایە مایەی دەستخۆشیبوایە، نەک ڕەخنەی لێ بگیرێت.

 کۆمەڵی ئیسلامی لە هەڵبژاردنی ٢٠ ی تشرینی یەکەمی پەرلەمانی کوردستاندا تەنها ٣ کورسی بەدەستهێنا، ئەو حزبە جەختدەکاتەوە کە ساختەکاری کراوەو بەو هۆیەشەوە وەک خۆیان رایگەیاندووە؛ بایکۆتی پرۆسەی سیاسی لە پەرلەمان و حکومەت دەکات. 




PM:07:36:07/11/2024