بۆ بەشداری لە حکومەت نەوەی نوێ مەرجی قورسی هەیە


نەوەی نوێ هەڵوێستی خۆی لەسەر بەشداریکردن لە کابینەی نوێدا راگەیاند و دەڵێن"  ئامادەین لە حکومەتدا بین ئەگەر پۆستی سەرۆک وەزیران بە دەست نەوەی نوێوە بێت، یان تەواوی پۆستەکانی سەرۆکایەتی هەرێم، پەرلەمان و ٢٣ وەزارەتەکە بەدەست ئێمەوە بێت".

نەوەی نوێ ئەمڕۆ پێج شەممە ٧ ی تشرینی دووەم هەڵوێستی خۆی لە بەشداریکردن لە حکومەت راگەیاند و ئاشکرایکرد، " هەرلایەنێک سەرۆک وەزیران وەربگرێت تەواوی پۆستەکانی تر بۆ لایەنەکەی تر دەبێت".

"ئێمە لەو لایەنانە نین کە بە سێ چوار وەزارەت رازی بین و بچینە حکومەت و ئامانجی ئێمە گۆرانکارییە لە حکومرانی و خزمەتکردنی خەڵکە".( نەوەی جەختیکردەوە). 

نەوەی نوێ راشیگەیاندووە، ئامانجیان کۆتاییهێنانە بەو شێوازە شکستخواردووەی حکومڕانی پارتی و یەکێتی لە رابردوو هەبووە.

نەوەی نوێ لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا ١٥ کورسی بە دەستهێناوەو سێهەم هێزی کوردستانە لە ئێستادا.




PM:09:19:07/11/2024