وتەبێژی کەجەکە زاگرۆس هیوا ڕایگەیاند" هیچ كات پهكهكه نابێته ڕێگر لهبهردهم پرۆسهی ئاشتیی و ههمیشهش ئێمه دهستپێشخهر بووین، بەڵام ئەوەی لە تورکیا هەیە زیاتر لە پرسەی ئاشتیی دەچێت تا پرۆسەی ئاشتیی."
زاگرۆس هیوا، وتەبێژی کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، سەبارەت بەو زانیارییانەی دەڵێن: پەکەکە ڕێگرە لەبەردەم پرۆسەی ئاشتیی لە تورکیا زاگرۆس هیوا دەڵێت" پەکەکە ڕێگریی لە پرۆسەی ئاشتیی ناکات، پەکەکە هەمیشە ئاسانکاریی و لەخۆبردوویی کردووە بۆ ئاشتیی، لەم پێناوەشدا تائێستا ١١ جار بەشێوەیەکی تاکلایانە ئاگربەستی ڕاگەیاندووە و دووجاریش هەموو هێزەکانی خۆی لە تورکیا و باکووری کوردستانەوە پاشەکشە پێکردووە، تورکیا تائێستا یەکجاریش ئاگربەستی ڕانەگەیاندووە و تەنانەت دان بە هەبوونی کوردیشدا نانێت".
دەشڵێت " ئەردۆغانبە کورد دەڵێت؛ تیرۆرستان، ئێستاش لە پەرلەمانی تورکیا بە زمانی کوردی دەڵێین؛ زمانی نەناسراو یان نەزانراو، پەکەکە ڕێگریی لە ئاشتیی ناکات، بەڵکو ڕێگریی لە پرۆسەی پاکتاوی نەژادیی و سیاسیی و کەلتووریی گەلی کورد دەکات، کە لەسەر دەستی تورکیا لە باکووری کوردستان و هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوین بەڕێوەدەچێت".
لە وەڵامی ئەوەی پەکەکە چۆن لە گفتوگۆکانی ئێستای تورکیا دەڕوانێت زاگرۆس هیوا وتەبێژی کەجەکە دەڵێت" ڕاستە، ئێستا گفتوگۆیەک سەبارەت بە ئاشتیی هەیە لە تورکیا و باکووری کوردستان و تەنانەت هەموو بەشەکانی دیكهی کوردستانیش، ئەم قسانەی دەوڵەت باخچەلی لە خۆیدا دانپێدانانێکه بۆ ئەوەی کە لەسەر ڕێبەر ئاپۆ گۆشەگیریی هەیە و دەوڵەتی تورکیاش "مافی هیوا” کە مافێکی گەردوونییە پێشێلکردووە، دەوڵەت باخچەلی بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ دانی بە تاوانەکانی دەوڵەتدا نا، هەروا لەخۆیەوە شتی لەوجۆرە ناخاتە ڕۆژەڤەوە".