کەشناسێک پێشبینییەکانی بڕی بارانبارینی بۆ هەفتەی ئایندە ڕاگەیاند

شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت" لە ئێوارەی رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوەوە حاڵەتێکی لاوازی ناسەقامگیری کەش ناوچە جیاجیاکانی رۆژئاوا و ناوەراستی عێراق دەگرێتەوە کە زۆرترین بڕی باران لە ئیدارەی سۆران دەبارێت". 

ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشوهەوا، ئەمڕۆ هەینی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" لە ئێوارەی رۆژی یەکشەممە ١٠ی تشرینی دووەم حاڵەتێکی لاوازی ناسەقامگیری کەش کە سەرچاوەکەی دەریای سوورە ناوچە جیاجیاکانی رۆژئاوا و ناوەراستی عێراق دەگرێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە بەرەبەیانی رۆژی دووشەممەوە کاریگەریەکانی درێژدەبێتەوە بۆسەر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و بارانێکی کەم بۆ مامناوەند بەشێوەی پچر پچر و تاوە باران دەستپێدەکاتەوە، لەگەڵ چالاکبوونی ھەورە بروسکە. 

ئاراس جەبار ئەوەشی خستەڕوو، کاریگەری شەپۆلی بارانبارینەکە زیاتر دەبێت لەسەر ناوچەکانی باکوری رۆژھەڵات و رۆژھەڵاتی ھەرێمی کوردستان، هەروەها ئێوارەی ھەمان رۆژ کاریگەری ئەو بارانبارینە کۆتای پێدێت، لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما (٢ تا ٤) پلەی سیلیزی. 

ئەو کەشناسە کوردە پێشبینیش دەکات بڕی بارانبارین لە ناوچەکانی هەرێم بەمشێوەیە بێت: 

پارێزگای سلێمانی (٨ تا ٢٠) ملم

پارێزگای ھەولێر (١ تا ٨) ملم

پارێزگای دھۆک (١ تا ٥) ملم

پارێزگای ھەڵەبجە (٥ تا ١٠) ملم

پارێزگای کەرکوک (١ تا ٢) ملم

ئیدارەی گەرمیان (١ تا ٢) ملم

ئیدارەی راپەرین (٣ تا ٨) ملم

ئیدارەی سۆران (١٠ تا ٢٠) ملم
ئەمەش لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بۆ ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" ئەمڕۆ بەگشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما (١ تا ٢) پلە بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت، مەودای بینین (٩ - ١٠)کم دەبێت". 

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزن، خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت، مەودای بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە: 

هەولێر: ٢٣

سلێمانی: ٢١

دهۆک: ٢٢

زاخۆ: ٢٣

هەڵەبجە: ٢٢

کەرکوک: ٢٤

سۆران: ٢٠

حاجی ئۆمەران: ١١

گەرمیان: ٢٤



PM:01:15:08/11/2024