وێنە.. تەرمی گەنجێک لە سلێمانی دۆزرایەوە کە شوێنەواری ئەشکەنجەدانی پێوەیە


بەیانی ئەمڕۆهەینی ٨ی تەشرینی دووەمی ٢٠٢٤ تەرمی گەنجێک، کە شوێنەواری ئەشکەنجە و گولـلەی پێوە بووە لە یەکێک لەگەڕەکەکانی شاری سلێمانی دۆزراوەتەوە.

سەرەتا دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە  ئەو کەسە کارمەندی هێزە ئەمنیەکان بوبێت ، بەڵام سەرچاوەیەک لە ئاسایشی گشتی بە (سپی) راگەیاند کە ئەمە دوورە لە راستییەوە و کارمەندی هێزە ئەمنییەکان نییە. 

تا ئێستاش بەفەرمی دەزگا ئەمنییەکان هیچ ڕونکردنەوەیەکیان لەبارەی ڕوداوەکەوە بڵاونەکردوەتەوە.




PM:02:31:08/11/2024