ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هۆشداری توند دەداتە ئەو کەسانەی کە تۆمەت و قسەی ناڕاست دەدەنە پاڵ تیمی حکومەت و رایدەگەیەنێت، رووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەکرێنەوە و دەدرێنە دادگا.
ئەمڕۆ هەینی ٨ی تشرینی یەکەم ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە راگەیەنراویکدا بڵاویکردەوە لەكاتێكدا تیمی حكومەت بەردەوامە لە بەرەوپێشچوونەكانی لەسەرجەم بوارەكاندا، هەندێ كەس و لایەن لەڕێگەی بڵاوكردنەوەی هەواڵی ناڕاست، تۆمەتی بێ بنەما ئاڕاستەی تیمی حكومەت دەكەن.
ئەنجومەنی وەزیران ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات " بڵاوكردنەوەی درۆ و هەواڵی بێ بنەما، چەكی كەسانی مایەپووچە و ناتوانن بەم جۆرە کاریگەری لەسەر حکومەت دابنێن.
هەروەک جەختی کردووەتەوە، "هەر كەس و لایەنێك ئەو جۆرە هەواڵانە بڵاوبكاتەوە، لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ دەكرێت و دەدرێتە دادگا".