بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، هەناردەکردنەوەی نەوت دەستپێبکاتەوە عێراق تەواوی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان دەنێرێت.
د. فازڵ نەبی، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق ئەمڕۆ هەینی ٨ی تشرینی دووەم لە دیمانەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند" ئاماژەکان "ئەرێنین" بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت".
دەشڵێت"ئەگەر نەوت هەناردە بکرێتەوە حکومەتی عێراق تەواوی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان دەنێرێت".
د. فازڵ نەبی وتیشی"بە هەموارکردنەوەی مادەی ١٢ یەکێک لە قومبەلەکانی یاسای بودجە پووچەڵ دەبێتەوە".
ئەوەشی خستووەتە ڕوو" ئەم مادەیە نەوتی هەرێمی کوردستانی قوفڵ کردبوو لەبەر ئەوەی هەتاوەکو ئەم مادەیە هەموار نەکرێتەوە نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردە ناکرێت".