لە کوێ ئەو ٤١تاینەیەی کە لە سەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان پێشکەشکراون،کۆمیسیون وەڵامی ٢٨ تانەیان بۆ دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن ناردووە.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند" لە کۆی ئەو ٤١ تانەیەی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان پێشکەشکراون، کۆمیسیۆن وەڵامی ٢٨ تانەی بۆ دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن ناردووە".
وتەبێژەکەی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئاماژەی بەوەشکرد، "کارکردنی لەسەر تانەکانی دیکەش بەردەوامیی هەیە و دوای ئامادەکردنی وەڵامەکانیان، رەوانەی دەستەی دادوەریی دەکرێن".
بەگوێرەی یاسای کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، پێویستە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لەماوەی حەوت رۆژی کارکردندا، وەڵامی تانەکان ئامادە بکات و رەوانەی دەستەی دادوەرییان بکات.
دوای راگەیاندنی ئەنجامی فەرمیی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، لایەنە سیاسییەکان و بەربژێرەکان ٤١ تانەیان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکە گرتووە، ٢٥یان لە سلێمانی، ١٢ تانە لە هەولێر، سێ تانە لە دهۆک و لە هەڵەبجەش تانەیەک پێشکەشکراو.