خەرجكردنی قۆناغی دووەمی شایستەی دارایی جوتیارانی هەرێم لە بەغداوە دوا کەوت و تائێستاش کاتی ناردنی شایستەکە نادیارە.
غەریب ئەحمەد ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە لە لێدوانێکدا بە میدیای پارتی نزیک لە مەسرور بارزانی ڕاگەیاند" دوای بڕیارەکەی محەممەد شییاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ خەرجکردنی شایستەی دارایی کڕینەوەی گەنمی جوتیارانی هەرێم، وەزارەتی بازرگانی نوسراوی ئاراستەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ کردووە، بەڵام بەهۆی کەمی پارەی کاشی بەردەستی وەزارەتی دارایی نەتوانراوە شایستەکە خەرج بکرێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزارەتی دارایی وەڵامی وەزارەتی بازرگانی داوەتەوە، هەر کاتێک پارەی کاشیان لەبەردەست بوو، لە ٢٤ کاتژمێردا پارەکە خەرج دەکەن کە بڕەکەی ٢٨٨ ملیار دینارە.