بایک: دەبێت کابینەی نوێی حكومەتی هەرێم دژی خیانەت بوەستێتەوە

هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایدەگەیەنێت"ئەگەر دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت پرسی کورد چارەسەر بکات، با سەرەتا گۆشەگیری لەسەر رێبەر ئاپۆ هەڵبگرێت، رێبەر ئاپۆ چ پێشنیارێکی هەبێت ئێمە پاڵپشتی دەکەین". سەبارەت بە كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت" پێویستە حکومەتی نوێی هەرێم دژی خیانەت بوەستێتەوە".

جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری، لە بەرنامەیەکی تایبەتدا لەگەڵ ستێرک تیڤیدا، ڕایگەیاندووە" دوای چوار ساڵ سڵاوەکەی رێبەر ئاپۆ و وەرگرتنی زانیاری لەبارەیەوە گرنگە، بەڵام دوای چەند رۆژ جارێکی دیکە سزای دیسپلینی بۆ بڕایەوە". 

بایک ئەوەشی خستەڕوو، دەوڵەتی تورکیا کە گۆشەگیری لە ئیمراڵی درێژە پێدەدات ئامانجێکی بۆ چارەسەری نییە و ئەگەر ئامانجێکی لەو جۆرەیان هەبوایە، دوای دیدارەکە دەستبەجێ سزای دیسپلینی وێیان بۆ نەدەبڕییەوە.

وتیشی" عومەر ئۆجالان چاوپێکەوتنی کرد، بەڵام لە چ بارودۆخێکدا ئەو چاوپێکەوتنە دروستبوو، لێرەدا دەربارەی  تەندروستی ڕێبەر ئاپۆدا هەندێک شت ئاشکرا ناکرێن، لە نێو دۆخێکی لەو شێوەیەدا چاوپێکەوتنی کرد، گەر ئەم چاوپێکەوتنە دروستبووە ئەوا لە دەرنجامی تێکۆشانی تەڤگەر، گەل بووە کە لە گۆڕەپانی نێونەتەوەییدا فشاری لەسەر تورکیا دروستکرد، هەروەها لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەندێک پێشهات لە ئارادایە، دوای ئەوەی هەموو ئەم پێشهاتانە کۆبوونەوە ناچاربوون ڕێگە بە چاوپێکەوتن بدەن، بەڵام هەرچەندە چاوپێکەوتن کراوە، هێشتایش گۆشەگیری بەردەوامە، ڕێبەر ئاپۆیش ئاماژەی بەوەدا گۆشەگیری بەردەوامە". 

دەشڵێت" دوای چاوپێکەتنەکەی عومەر ئۆجالان دیسان سزای دیسپلینیان بۆ ڕێبەر ئاپۆ بڕیەوە، ئەو سزایە ڕووپۆشێکە یانی بۆ ئەوەی سیستەمی ئیمراڵی، گۆشەگیری بەردەوام بکەن پەرەیان بەو پەردەپۆشکردنەدا، ئەم بە تەنها عەقڵی دەوڵەتی تورک نیە، ئەوانەی لە پیلانگێڕییدا بەشدارن و پەرەیان پێدا، ئەم عەقڵەیان دا بە دەوڵەتی تورکیا، لەبەرئەوەی دەوڵەتی پێشوی تورکیا پەرەیان بە هەندێک پاساو دەدا، بەو پاساوانەوە دەیگوت چاوپێکەوتن دروستنابێت. ئەمەش بۆ دەوڵەتی تورکیا کێشەی گەورەی دروستکرد". 

جەمیل بایک ڕاشیگەیاند" ئێستا ئەوەی ئەوان پەیڕەوی لێدەکەن یاسایی نییە، بەڵکو داگیرکارییە، دەوڵەتی تورکیا ڕوو دەکاتە هەرکوێ سەرەتا ئاڵای خۆی هەڵدەکات، دەوڵەتێک کە دەچێتە شوێنێک و ئاڵای خۆی هەڵواسێت واتە داگیرکەرە، مانای ئەوەیە کە ئەوان لەوێ لە دوژمن ڕزگار بوونە، واتە دەوڵەتی تورک کورد بە دوژمن دەزانێت و بەکار‌هێنانی وشەی برای ئێمەن هەموومان موسڵمانین مێژوومان یەکێکە، ئەمانە هەمووی قسەن بەس لە وتارەکاندا دەردەبڕێن، گرنگ چەندە بەو قسانە دەیانەوێ ڕاستیەکان بشارنەوە، گرنگ ئەوەیە چی دەکەن لەبەر چاوانن".

دەشڵێت" پێویستە خەڵکەکەمان لەو ڕوانگەوە ڕاستیەکان ببینن، نەک بڵێن قەیوم هیچ پەیوەندییەکی بە یاساوە نییە، ئێستا گەلەکەمان دەڵێن زۆر جار داگیریان کردوون و لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا شارەوانییەکانمان دیسان بردووەتەوە واتە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا دیسان شارەوانییەکانمان بەدەست دەهێنینەوە، ئەمە ڕێگایەکی زۆر هەڵەیە کە چاوەڕوانی هەڵبژاردنی داهاتوو بن، شارەوانیەکان هی ئێوەن، ئێوە بە ڕەنج و تێکۆشانی خۆتان بەدەستتان هێناوە، بۆیە پێویستە شارەوانییەکانتان بپارێزن و خاوەنداریان لێبکەن". 

جەمیل بایک سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی هەرێم وتی" بارزانییەکان بە مەبەستەوە حکومەتیان پێکنەهێناوە، بۆ ئەوەی کات بەدەستبهێنن، دەبێت حکومەت لەسەر ٣ ساڵ پێکبهێندرێت، یەکەم حکومەتی نوێ دەبێت سیاسەتی هاوکاری لەگەڵ دوژمن و لە دژی خیانەت بوەستێتەوە، هەروەها دەبێت لە دژی داگیرکەری تورک بوەستێتەوە، رەتیبکاتەوە و لە خاکەکەیان دەریبکات، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئێستادا لەناو گێژاوێکدایە، قەوارەکان دەگۆڕێن، بۆ کورد هەم مەترسیەکی گەورە هەمیش دەرفەتێکی گەورە دێتە ئاراوە، بۆ ئەوەش دەبێت یەکێتی نەتەوەیی پێشبخرێت، ئەو حکومەتە نوێیەی پێکدەهێندرێت دەبێت یەکێتی نەتەوەیی کوردان بە بنەما بگرێت". 



PM:02:24:09/11/2024