لە کرماشان بوومەلەرزەیەك روویدا

ئەمڕۆ ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لە شاری كرماشانی رۆژهەڵاتی كوردستان بوومەلەرزەیەک ڕوویدا. 
 
پشتیوان ئیبراهیم شارەزای بواری كەشناسی و بوومەلەرزە، ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند" ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی (٣.٩) پلەی ڕێختەر لە كرماشانی رۆژهەڵاتی كوردستان ڕوویداوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، قووڵایی زەمینلەرزەکە (١٠) كیلۆمەتر لە ژێر زەوی بووە و بوومەلەرزەكەش لە شاری جوانڕۆ ڕوویداوە کە بە دروست لە كوردستانی ڕۆژهەڵات و پارێزگای كرماشان بە دیاریكراوی بووە. 



PM:02:40:09/11/2024