سوپای توركیا گوندەكانی سەر بە كانتۆنی منبجی تۆپبارانكرد کە بەهۆیەوە زیانی ماددی لێكەوتەوە.
ئەمڕۆ شەممە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ ناوەندی راگەیاندنی ئەنجوومەنی سەربازی منبج بڵاویكردەوە" سوپای توركیا گوندی ئەل سافیەی سەر بە كانتۆنی منبجیان تۆپبارانكرد".
ئاماژەی بەوەشکردووە، دەوڵەتی تورکیا خاڵێكی سەربازیشیان سەر بە سوریا لە هەمان گوند تۆپباران كردووە.
"هەر شەوی ڕابردوو توركیا گوندەكانی باكوری كانتۆنی مەنبەجیان تۆپبارانكرد کە بەهۆیەوە ٤٥ تۆپ كەوتوەتە دەروازەی گوندی ئێون دادات و پێنج گوللـە تۆپیش كەوتوەتە گوندی دێرچ". (ئەنجومەنی سەربازی منبج لە ڕاگەیەندراوەکەدا وادەڵێت)
ئەوەشی خستەڕوو، هێرشەکانی شەوی ڕابردووی سوپای تورکیا بێجگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.