ئەمڕۆ جارێکیتر نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێم ڕووی لە بەرزی کرد و هەر ئۆنسەی زێر بە ٢٦٨٥ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا
ئەمڕۆ شەممە (٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤) نرخی فرۆشتنی زێڕ لە بازاڕە ناوخۆییەکانی بەغدا و هەرێم جارێکیتر ڕووی لە بەرزی کرد و بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو نرخەکەی زیادیکردووە.
بەو پییە نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ٢٦٨٥دۆلار تۆمارکراوە، هاوکات نرخی یەک مسقاڵ زێڕ بە ٥٨٠ هەزار دیناری عێراقی تۆمارکراوە و نرخی فرۆشتنی ئەو کانزا زەردەش بەم شێوەیە تۆمارکراوە:
ئۆنسەی زێر ٢٦٨٥ دۆلار
زێڕی عەیار ٢١ به ٥٨٠ هەزار دینار
زێڕی عەیار ١٨ به ٤٩٧ هەزار دینار
لیرەی عەیار ٢١ به ٥٨٠ هەزار دینار
زێڕی عەیار ٢٢ به ٦٠٧ هەزار دینار
زێڕی عەیار ٢٤ به ٦٦٢ هەزار دینار