سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: تەیف سامی ئامادە نییە پارە بۆ هەرێم بنێرێت

سەرچاوەیەكی تایبەت لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ ئەمڕۆ شەممە ٩ی تشرینی دووەم بە میدیای یەکێتی راگەیاندووە، شاندە تەكنیكییەكەی دارایی هەرێم كە بۆ چارەسەرکردنی مووچەی مانگی ١٠ لە بەغدا بوون لە دوای دوو ڕۆژ مانەوەیان  بێ ئەنجام گەڕاونەتەوە هەرێم و لەگەڵ بەغدا نەگەیشتوونەتە رێككەوتن.

ڕاشیگەیاندووە"تەیف سامی، وەزیری دارایی ناڕازییە لە لیستەكە و ئامادەنییە پارە بۆ هەرێم بنێرێت، چونكە كێشەكانی لەوانەش ناوی نوێ و دووبارە و تەوتین و ڕادەستنەكردنی داهاتی ناوخۆی هەرێمە چارەسەرنەكراون".

دەشڵێت"شاندەكەی هەرێم دوای گەڕانەوەیان لە بەغدا  راپۆڕتێكی لەبارەی ئەنجامی سەردانەكەیان بۆ سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بەرزكردووەتەوە و تێیدا ئاماژەیان بەوەداوە"ناردنی مووچەی مانگی ١٠ پێویستی بە فەرمانی راستەوخۆی سەرۆك وەزیرانی عیراقە".




AM:12:07:10/11/2024