لە ڕوداوێکی تەقەکردندا لە کۆیە کەسێک کوژرا و پۆلیسیش ڕایگەیاند" ڕوداوەکەی شەوی ڕابردو بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بوە و بکوژ و کوژراو خزمی یەکترن و کەسێکی دیکەش بریندارە".
بە گوێرەی زانیارییەکان لە ئەنجامی دەستڕێژی گولـلە لە ماڵێک گەڕەکی زانست لە شاری کۆیە کەسێک کوژرا و بەهۆی تەقینی غازیشەوە لە ڕووداوەکەدا بەشێک لە ماڵەکە سوتا و کەسێکی دیکەش بریندابو.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کۆیەش لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ڕوداوەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە ڕویداوە، پێشتریش چەند جارێک کێشە لەنێوانیان دروستبوە".
ئەوەش لە کاتێکدایە هەفتەی ڕابردو تەرمی گەنجێک بە کوژراوی لە سلێمانی دۆزرایەوە و بەپێی زانیارییەکانیش لەلایەن هاوڕێیەکی خۆیەوە کوژرابو.