" هەموو فەرمانگەکانی هەرێم دەتوانن ڕاستەوخۆ لیستی مووچە بۆ بەغدا بنێرن"

بە وتەی ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق هەموو فەرمانگەکانی هەرێمی کوردستان دەتوانن ڕاستەوخۆ لیستی مووچە بۆ بەغدا بنێرن و دوای وردبینیکردن بە بانکیی دەکرێت.

سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند" بە پێی یاسای بودجە و لەسەروو ئەویشەوە بڕیاری دادگای فیدراڵی، فەرمانگەکانی هەرێم دەتوانن ڕاستەوخۆ لیستی مووچە بۆ بەغدا بنێرن".

وتیشی" بە دەق هاتووە کە هەموو فەرمانگەیەک دەتوانێت لیستی مووچە بە واژۆی بەڕێوەبەر و ژمێریاری و وردبینی و بەشی یاسایی فەرمانگەکە بۆ عێراق بنێرێت، عێراق وردبینی دەکات و مووچەکان بە بانکی دەکات".

بە پێی یاسای بودجە هەر پارێزگەیەکی هەرێمی کوردستان دەتوانێت ڕاستەوخۆ مامەڵە لەەگڵ بەغدا بکات ئەگەر هاتوو پێیوابوو مافی دەخورێت.



AM:10:08:10/11/2024