"باشترە سەرژمێری دوابخرێت تا ئەو کاتەی ماددەی ١٤٠ جێبەجێدەکرێت"

فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان ڕایگەیاند" تا ئێستا کێشەی ناوچە کوردستانییەکان و کەرکوک چارەسەر نەکراون، پێیان باشە ئەو سەرژمێرییە دوابخرێت".

فەهمی بورهان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند" ئێمە لە دژی سەرژمێریی نین و بە پێویستی دەزانین، پێمانوایە بەشێک لە ئاوات و ئامانجەکان دێنێتە دی بە تایبەت لە هەر چوار پارێزگای هەرێمی کوردستان".

وتیشی"  لەبەر ئەوەی تا ئێستا کێشەی ناوچە کوردستانییەکان چارە نەکراون، لانیکەم پێمان باشە ئەو سەرژمێرییە دوابخرێت تا ئەو کاتەی ماددەی ١٤٠ جێ بەجێ دەکرێت، یان بارودۆخێکی سیاسیی باشتر بۆ ئەو ناوچانە دەستەبەر بکرێت".

لەم لینکەوە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە ببینە

 




PM:01:11:10/11/2024