لە یەکێک لە پڕۆژە نیشتەجێبووەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی کرێکارێک لە کاتی کارکردندا کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ماڵپەڕی (سپی)، ئێوارەی دوێنێ لە پرۆژەی نیشتەجێبوونی شاری ئارام لە سلێمانی کرێکارێک لە کاتی کارکردندا کەوتەخوارەوە بە سەختی برینداربوو.
هەر بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری (سپی)، ئەو کرێکارە ئەمڕۆ یەکشەممە لە ئەنجامی سەختی برینەکەی لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی گیانی لەدەستدا.
کرێکارەکە خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە و ناوی (س، م، ی)ە و تەمەنی ١٦ ساڵە.
بەپێی ئامارێکی ڕێکخراوی کرێکارانی بیناسازی لە هەرێم، لە ماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا ١٨ کرێکار لە هەرێمی کوردستان لە کاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە.